سەرۆك بارزانی پرۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگەی پەسەند کرد

سەرۆك بارزانی پرۆژەی یەکخستنەوەی پێشمەرگەی پەسەند کرد
بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باس لە پرۆژەیەکی گرنگ دەکات، کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند کراوە بۆ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.



عەمید ڕوکن ھەژار عومەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند، بەھاوکاری لێژنەیەکی شارەزا لە وەزارەت و ڕاوێژکارانی ئەمریکی، ئەڵمانی و بەریتانی، پڕۆژەیەکیان بۆ ڕێکخستن و پێداچوونەوە بە ھەیکەل و ژیانی پێشمەرگەدا ئامادە کرد.



عەمید روکن هەژار عومەر هەروەها رای گەیاند، کە ئەنجومەن وەزیرانی کوردستان پرۆژەکەی پەسەند کرد و هەفتەی رابردووش مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پرۆژەکەی پەسەند کرد.



ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەزارەت پێویستی بە چەند گۆڕانکارییەک هەیە و چاوەڕێ دەکەن لەم هەفتەیەدا پرۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



هەروەک عەمید روکن ھەژار عومەر رای گەیاند، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا خولێک بۆ ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەت دەکاتەوە و راهێنانیان پێ دەکرێت، کە دواتر ئەو ئەفسەرانە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەت دادەمەزرێن و ”پرۆژەکە بە تەواوی“ جێبەجێ دەکەن.





باسنیوز
Top