له بارزان مه‌راسيمى 34 ساڵه‌ى ئه‌نفالى بارزانيان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئەمڕۆ لە بارزان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مه‌راسيمى 34 ساڵه‌ى ئه‌نفالى بارزانيان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەمڕۆ دووشەممە (2017/7/31)، لە بارزان بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی و نوێنەرانی وڵاتان، مه‌راسيمى 34 ساڵه‌ى یادی ئه‌نفالى هه‌شت هه‌زار بارزانى له لايه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه بەڕێوەدەچێت.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی 1983/7/31دا ڕژێمی لەناوچووی بەعس بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی (سەددام حوسێن)، سەرۆکی ئەوکاتی عێراق، ھەڵمەتێکی ڕەشبگیری دژی ھاووڵاتییانی سڤیلی بارزانی دەست پێ کرد و، تا ڕۆژی 10ی ئاب درێژەی کێشا، لەو ھەڵمەتەدا ڕژێمی بەعس ھەشت ھەزار مرۆڤی بێتاوانی بارزانیی لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی (بەحرکە، قوشتەپە، ھەریر و دیانا) ئەنفال کرد، کە بەرەو بیابانەکانی عێراق گواسترانەوە و داوتر زیندەبەچاڵ کران.
bas news-
