حكوومه‌تى عێراق گرفتى دارایی و یاسایی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى رووفاته‌كان دروست ده‌كات
وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێمى كوردستان ڕای گه‌یاند، زۆرێك له ڕووفاته‌كان هێشتا نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى عێراقیش گرفتى دارایی و یاسایی و ئه‌منى بۆ دروست كردووین، هاوكارمان نین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ڕوفاتانه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 31/ 7/ 2017) مه‌حموود حاجى ساڵح، وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى هه‌رێمى كوردستان له میانه‌ى به‌شداریكردنى له 3هه‌مین ساڵیادى ئه‌نفالكردنى بارزانیان، ڕای گه‌یاند: "تا ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆر له ڕووفاتى ئه‌نفالكراوان نه‌هێنراونه‌ته‌وه هه‌رێمى كوردستان، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حكوومه‌تى عێراق گرفتى یاسایی و دارایی و ئه‌منى بۆ دروست كردووین، وه‌ك پێویست هاوكاریمان ناكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ڕووفاتانه و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان هه‌میشه خۆیان به پارێزه‌رى مافه‌كانى كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكارى ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسیی ده‌زانن، هه‌روه‌ها له هه‌وڵى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاری جۆراو جۆر و دابه‌شكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون و زه‌وى بۆ كه‌سووكاره‌كانیان، ئه‌وانه‌ى كه تائێستا سودمه‌ند نه‌بوون، هه‌روه‌ها دابینكردنى كرێى خوێندن بۆ قوتابیه‌كانیان له زانكۆ و قۆتابخانه ئه‌هلییه‌كاندا.
وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، گوتیشى: "سه‌رجه‌م زیان و جینۆسایده‌كان مه‌زنده كراوه به 384 ملیار دۆلار و له مادده‌ى 132ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراقدا هاتووه كه حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات سه‌رجه‌م قه‌ره‌بووه‌كان بداته‌وه و مووچه‌ى شه‌هیدانیش بدات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پابه‌ندییه‌ك به‌و مادده‌یه نه‌كراوه و ئه‌و مادده ده‌ستوورییه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
bas news-
