حزبێكى توركمانی بڕیاریدا پاڵپشتی ڕیفراندۆمى كوردستان بكات
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌لی توركمانى، بڕیاریدا پاڵپشتی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بكات.
عیرفان كهركووكلی، سه‌رۆكى پارتى گه‌لی توركمانى، ڕاگه‌یاند: "مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌لى توركمانى، بڕیاریدا پاڵپشتی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات".
گوتیشی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه بۆ به‌شداریكردن و پاڵپشتیكردنى ڕیفراندۆم له ناو جه‌ماوه‌ردا".
سه‌رۆكى پارتى گه‌لى توركمانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه پێیانوایه : "ڕیفراندۆم ئامرازێكى باشه بۆ گه‌یاندنمان به ئامانجى دروستبوونى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌گه‌ر كوردستانیش ببێت به ده‌وڵه‌ت، دڵنیاین كه مافى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازه‌كان تێیدا فه‌راهه‌م ده‌بێت".
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە رێورەسمی ساڵڕۆژی ئەنفالی بارزانییەکاندا رای گەیاند "پێش ٣٤ ساڵ و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ، ڕژێمی بەعس ٨ ھەزار کەسی بێگوناحی ڕاپێچایە بیابانەکانی باشووری عێراق و ھەمووی کۆمەڵکوژ کرد و زیندەبەچاڵی کردن، ئەوانە ھیچ گوناحیان نەبوو، تەنیا گوناحیان ئەوە بوو کە کوردن و بارزانینە"
بارزانی، لە گوتارەکەیدا، ئەوەشی خستەڕوو "بە پێویستی دەزانم، بە ناوی ئێوە و بەناوی خۆمەوە سوپاسێکی گەرمی خەڵکی ھەولێر و دەوروبەری، شەقڵاوە، ھەریر، دۆڵی باتاس، دیانا، باڵەکایەتی و سیدەکان و ھەموو ناوچەکان بکەم کە لەو ڕۆژە تەنگانەیەدا ھاوکارییان بۆ دەربازکردنی بارزانی‌یان کرد، خەڵکی ھەولێریش زۆر مەردانە ھاتنە مەیدان بۆ دەربازکردنی ئەو کەسانە، چاکەیان لەبیر ناکرێ و خۆمان بە قەرزاریان دەزانین".
bas news-
