سوپاسالاری پێشووی ئیتاڵیا پشتگیری كوردستان دەكات
ژەنەرال رۆبێرتۆ بێرنەردینی كه تاكو ساڵی ٢٠١٤ سوپاسالاری سوپای ئیتاڵیا بووە، لە كۆمێنتێكدا لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا نووسیویه‌تی "گه‌لی كورد ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كی زۆری به‌ده‌ست ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستەوە چێشتووه و ئێستە كاتی هاتووه چاره‌سه‌رێكی گۆنجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه".
بێرنه‌ردینی هه‌روه‌ها ستایشی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌و ڕۆڵه كاریگه‌ره‌ی له وه‌ستانه‌وه‌ی دژ به تیرۆریزم و هزری توندڕەوی گێڕاویه‌تی و نووسیویه‌تی "هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر بووه‌ته هۆی شكستپێهێنانی داعش".
ئه‌م گوتانه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵه ئیتاڵییه‌كه له كۆمێنتێكی فه‌یسبووكدا له‌سه‌ر وتارێك هاتووه كه پێشتر بڵاو كرابووه‌وە.
bas news-
