چاودێرێکی سیاسی: دوور نییە لە نێوان پارتی و گۆڕاندا رێککەوتنی نوێ بکرێت

 چاودێرێکی سیاسی: دوور نییە لە نێوان پارتی و گۆڕاندا رێککەوتنی نوێ بکرێت
چاودێرێکی سیاسی باس لە گفتوگۆکانی پارتی و گۆڕان دەکات و دەشڵێت: "گرنگە ئەم دوو ھێزە وەک ھێزی یەکەم و دووەم ڕێک بکەون".

ئاسۆ کەریم، چاودێری سیاسی و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، گوتی: "گرنگە گۆڕان و پارتی وەک ھێزی یەکەم و دووەم پێکەوە کۆبوونەوە بکەن، بەپێی قسە و دەرەنجامەکانی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، پێدەچێت کۆوبونەوە لە نێوان ھەردوو لایەن بکرێت و رەنگە زەمینەی ئەو کۆبوونەوەیە کرابێت، سەرجەم لایەنەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێ پەرلەمان کارا ببێتەوە، کاری لە پێشینەی پەرلەمان ئەوە دەبێت کە ئەو بڕیارەی حزبەکان داویانە بۆ ڕیفراندۆم، بیکاتە یاسا و دواجار دەنگی لەسەر بدرێت".

ئەو چاودێرە سسیاسییە گوتیشێ: "کاری دوەمی پەرلەمان ئەوە دەبێت کە حزبەکانی ناو پەرلەمان پرسەکان چارەسەر بکەن، ئەوەی جێگای دڵخۆشیە کاک نێچیرڤان بارزانی، رای گەیاندووە کە ئەو شاندەی دەچنە لای گۆڕان و ھەموو دەسەڵاتێکیان بۆ ڕێککەوتنی نوێ ھەیە، یان ڕێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک، واتە شاندی پارتی شاندی یەکلاکەرەوەیە و بڕیاری زۆری بەدەستە و لایەنی گۆڕانیش لە لێدوانەکانیاندا دیارە حەز بە ھاتنەوە پێشەوە و چارەسەرکردنی گرفتەکان دەکەن و بەتایبەت پرسە نیشتیمانییەکان".

ئەوەشی خستە ڕوو: "چاوەڕوان دەکرێت و دوور نییە ڕێککەوتنی نوێ لە نێوان پارتی و گۆڕاندا بکرێت".













باسنیوز
Top