نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێز لە ئیرادە و بڕیاری خەڵکی کوردستان دەگرین
جۆرج بۆستن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی (کوردستان24) ڕای گەیاند: "ئەوان لە نزیکەوە جاودێریی دۆخی ناوچەکە دەکەن و لەوە باش ئاگادارن کە هەرێمی کوردستان 2017/9/25 ی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەستنیشان کردووە و هیوادارین هەموو هەنگاوەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لەڕێگەی تێگەیشتنەوە هەڵبگیرێن".
دوێنێ یەکشەممە 2017/7/30 ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرەشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەین کۆ بووەوە و تێیدا جیا لە هەڵبژاردنی چەند کەسێک بۆ پۆستەکانی ئەنجومەنی باڵا و کۆمیتەکانی ڕیفراندۆم هاوکات بڕیار درا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە.
باسنیوز
