نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێز لە ئیرادە و بڕیاری خەڵکی کوردستان دەگرین

 نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕێز لە ئیرادە و بڕیاری خەڵکی کوردستان دەگرین
جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) ئاشکرای کرد ئێمە ڕێز لە ئیرادە و ویستی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەگرین، لەو باوەڕە داین دەبێ گرفت و ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا لەڕێگەی گفتوگۆ و لێک تێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێن.



جۆرج بۆستن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی (کوردستان24) ڕای گەیاند: "ئەوان لە نزیکەوە جاودێریی دۆخی ناوچەکە دەکەن و لەوە باش ئاگادارن کە هەرێمی کوردستان 2017/9/25 ی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەستنیشان کردووە و هیوادارین هەموو هەنگاوەکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لەڕێگەی تێگەیشتنەوە هەڵبگیرێن".



دوێنێ یەکشەممە 2017/7/30 ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرەشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەین کۆ بووەوە و تێیدا جیا لە هەڵبژاردنی چەند کەسێک بۆ پۆستەکانی ئەنجومەنی باڵا و کۆمیتەکانی ڕیفراندۆم هاوکات بڕیار درا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە.



باسنیوز
Top