باشماخ.. هەشت تانكەر بەنزینی خراپ ڕەوانەی ئێران دەكرێنەوە
غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە 2017/7/30 هەشت تانكەر بەنزینی ئێرانی لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان هاوردە كرا و هاتە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، وەك لایەنی پەیوەندیدار دەستمان كرد بە ئەنجامدانی كاری پشكنین بۆ كوالێتی ئەو بەنزینە".
گوتیشی"دواتر دەركەوت كە بەنزینەكە (RVP) بەرز بوو، ئەمەش وای كرد كوالێتیەكەی زۆر خراپ بێت، بۆیە بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ ئێران دراوە".
ئاماژەی بەوەش كرد: "لەم هەفتەیەدا و بە زووترین كات ئەو تەنكەرانە رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گومركی باشماخ دەكرێن تاكوو كاری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی ئێران بۆ بكەن، كە بە ترانزیت هاتووە".
باسنيوز
