ئاكپارتی ترسی لەدەستدانی پۆستی سەركۆماری توركیای هەیە
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا ساڵی 2019 ده‌ست پێده‌كات، به گوێره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیاش، كه سیسته‌م بوو به سه‌رۆكایه‌تی، زۆرینه‌ی ناو په‌رله‌مان پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بات، به‌ڵام ئه‌و زۆرینه‌یه سنووری خۆی هه‌یه.
ئاكپارتی ترسی هه‌یه تابلۆی هه‌ڵبژاردن وه‌كو 7ی حوزه‌یران بێت، كاتێك نه‌یتوانی به ته‌نیا حكوومه‌ت دروست بكات.
ئه‌گه‌ر ئاكپارتی توانی 50+1 بهێنێت، به‌بێ كێشه سه‌رۆك كۆمار بۆ خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان له‌ناو په‌رله‌ماندا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك به ده‌نگی زۆرینه ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاكپارتی وه‌كو هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران 40%ی ده‌نگه‌كانی هێنا، ئه‌وكات نابێته زۆرینه و ره‌نگه پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن جه‌هه‌په و هه‌ده‌په و مه‌هه‌په ئه‌و پۆسته بۆ خۆیان ببه‌ن.
له‌و بارودۆخه‌دا ئاكپارتی ناچاره هانا بۆ مه‌هه‌په ببات بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دروست بكات تا بتوانێت ژماره‌ی كورسییه‌كانی له‌ناو په‌رله‌ماندا بگه‌یه‌نێته 300 كورسی.
له كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانی ئاكپارتیدا باس له‌وه كراوه، ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی ده‌نگی پێویست بهێنن و ناچار بن روو له مه‌هه‌په بكه‌ن، ئه‌وكات مه‌هه‌په هه‌رچی داواكارییه‌كی هه‌بێت ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، بۆ نموونه له حكوومه‌تدا به ئاره‌زووی خۆی داوای پۆست ده‌كات و ئاكپارتیش ده‌خاته ژێر هه‌ندێك داواكارییه‌وه كه ره‌نگه بۆ داهاتووی ئاكپارتی خراپ بێت.
بۆیه لێره‌دا دیسان ده‌نگی كورده‌كان بۆ ئاكپارتی گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌نگی كورده‌كان وه‌كو ریفراندۆم بۆ گۆڕینی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بێت، ئه‌وكات ئاكپارتی به ئاسانی ده‌توانێت به بێ هاوپه‌یمانیش له‌ناو په‌رله‌مان ببێته زۆرینه و 300 كورسی مسۆگه‌ر بكات، بۆیه له ئێستەوه ئاكپارتی پێویسته سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به كورد بگۆڕێت، باشترین هه‌نگاویش ئازادكردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه ده‌ستگیركراوه‌كانی هه‌ده‌په‌یه، هه‌روه‌ها دووباره هێنانه‌وه به‌ر باسی پرسی چاره‌سه‌رییه.
bas news-
