دەزگای گشتيی کاروباری مین 25 ھەلی کاری راگەیاند

 دەزگای گشتيی کاروباری مین 25 ھەلی کاری راگەیاند
بەپێی بانگەوازێکی دەزگای گشتیی کاروباری مین، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی پێویستی بە 25 مینلابەر ھەیە و ھەرکەسێک خوازیاری کارکردنە لەوبوارەدا دەتوانێت لەماوەی حەوت ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مین بۆ وەرگرتنی فۆرم بکات.



لە بانگەوازەکەی دەزگای گشتیی کاروباری مین، کە وێنەیەکی نێردراوە، تێدا ھاتووە: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ سلێمانی پێویستی بە 25 مینلابەر ھەیە، بە مەرجێک تەمەنیان لە 18 ـ 25 ساڵ زیاتر نەبێت و لانیکەم خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی بێت".



لە بانگەوازەکەدا، ئاماژە بەوەش دراوە: "ھەرکەسێک خوازیاری کارکردنە لەو پۆستەدا لە بەرواری بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە لەماوەی حەوت ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین بۆ وەرگرتنی فۆرم بکات".
bas news-
Top