دەزگای گشتيی کاروباری مین 25 ھەلی کاری راگەیاند
لە بانگەوازەکەی دەزگای گشتیی کاروباری مین، کە وێنەیەکی نێردراوە، تێدا ھاتووە: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/ سلێمانی پێویستی بە 25 مینلابەر ھەیە، بە مەرجێک تەمەنیان لە 18 ـ 25 ساڵ زیاتر نەبێت و لانیکەم خاوەنی بڕوانامەی ئامادەیی بێت".
لە بانگەوازەکەدا، ئاماژە بەوەش دراوە: "ھەرکەسێک خوازیاری کارکردنە لەو پۆستەدا لە بەرواری بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە لەماوەی حەوت ڕۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین بۆ وەرگرتنی فۆرم بکات".
bas news-
