فەلاح مستەفا: هیچ وڵاتێك دژی پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسین نییە

فەلاح مستەفا: هیچ وڵاتێك دژی پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسین نییە



بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە هیچ ولاتێک دژ بە بنەماکانی مافی چارەی خۆنووسین نین و ئەو تێبینیانەی کە هەن لەسەر کاتی ئەنجامدانی پڕۆسەکەیە.


فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوانانی دایەوە و گوتی "ئێمە لەگەڵ دیپلۆماتکاران باسی ریفراندۆممان کردووە و میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان دان بەو مافەدا دەنێ و هەڵوێستی نێودەوڵەتی ئاشکرایە کە هیچیان دژ بە پرەنسیپی مافی چارەی خۆنووسین نین و ئەو تێبینیانەی کە هەن، لەسەر دیاریکردنی کاتەکەیە".


فەلاح مستەفا ئاشکراشی دەکات کە چەند شاندێک دروست دەکرێت بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتان بکەن و سەرەتاش سەردانی بەغدا و پاشان سەردانی وڵاتانی دەورووبەر دەکرێ.


گوتیشی "بەرنامە هەیە بۆ بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش".


بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵوێستی بەغداوە گوتی "هەرێمی کوردستان، قەوارەیەکی شەرعی و دانپێدانراوە و هەموو شاندە بیانییەکان کە سەردانی بەغدا و هەرێم دەکەن ئەوا هەست دەکەن کە هەرێمی کوردستان جیاوازە".

bas news-
Top