فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا جێگر و گوتەبێژ و بڕیاردەر و پێوەندییەکانی دەستنیشان کرد
.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/7/2017 نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به ده‌قه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێ كرد، دواتر (ته‌ها به‌رواری) به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی به ناوی (نێچیرڤان بارزانی) به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و سڵاو و ڕێزی به‌ڕێزیانی پێ ڕاگه‌یاندن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای تاوتوێكردنی ڕه‌وش و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به پشتبه‌ست به په‌یڕه‌وی ناوخۆی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌و پۆستانه پڕكرانه‌وه.
دوای كردنه‌وه ده‌رگه‌ی خۆ پاڵاوتن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو:
1. شاخه‌وان عه‌بدوڵا وه‌ك جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆن هه‌ڵبژێردرا.
2. ڕێناس جانۆ وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمیی فراكسیۆن هه‌ڵبژێردرا.
3. نه‌دا عه‌نته‌ر وه‌ك بڕیارده‌ری فراكسیۆن هه‌ڵبژێردرا.
4. د. بێریوان موسڵح وه‌ك به‌رپرسی په‌پوه‌ندییه‌كانی فراكسیۆن هه‌ڵبژێردرا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (ته‌ها به‌رواری) به ناوی جێگری سه‌رۆكی پارتی پیرۆزبایی له‌و به‌ڕێزانه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له كاره‌كانیاندا و پشتیوانی و پشتگیریی بۆ كار و چالاكییه‌كانیان نیشان دا.
هه‌ریه‌ك له (دلشاد شه‌هاب) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، (شوان محه‌مه‌د) به‌رپرسی لقی پێنجی پارتی له به‌غدا، ئه‌ندامانی بۆردی ڕاوێژكاری په‌رله‌مان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
kdp-
