پارتی گۆڕانکاری لە فراکسیۆنەکەی خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان، جێگر، گوتەبێژ و بەرپرسیکی پەیوەندی بۆ فراکسیۆنی خۆی لە بەغدا دیاری کرد، شاخەوان عەبدوللا، وەک جیگری سەرۆکی فراکسیۆن ھەڵبژێردرا، ریناس جانو وەک گوتەبێژ، بێریڤان خەیلانی وەک بەرپرسی پەیوەندییەکان ھەڵبژێردران.
ئەمەش لە کاتێکدایە د. عەرەفات کەرەم، وەک سەرۆکی فراکسیۆن و نەدا مێرگەسۆری وەک بڕیاردەر لە پۆستی خۆیان مانەوە.
باسنيوز
