سوپای تورکیا: سێ بارەگای پەکەکەمان لە زاپ و مەتین بۆردومان کرد
رۆژی یەکشەممە 30\7\2017، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، رۆژی شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی سێ بارەگا و ئەشکەوتی پەکەکەیان لە ناوچەکانی زاپ و مەتین بۆردومان کردووە.
هەروەک سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاندووە، بەهۆی بۆردومانەکانەوە، سێ چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەست داوە.
پێشتر لە ئێوارەی رۆژی شەممە 29\7\2017، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاندبوو، کە فڕۆکە جەنگییەکانیان نۆ چەکداری پەکەکەیان لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری کوردستان کوشتووە.
باسنيوز
