چوار لقی کۆمیسیۆن لە کەرکووک و نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالە دەکرێنەوە
كاروان جەلال، بەڕێوەبەری گشتی لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، گوتی: "ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆ دەبێتەوە و بڕیار لەبارەی كردنەوەی چوار ئۆفیسی كۆمیسیۆن لە شاری كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەددین و دیالە بدات."
ئەوەشی خستە ڕوو: "کارمەند بەپێی پێویستی و ڕاپەڕاندنی کارەکان دادەنرێن و دوای ئەوەش ڕاستەوخۆ ئۆفیسەکان دەست بەکار دەبن بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ ڕیفراندۆم کە بڕیارە لە25ـی 9 ـی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
باسنیوز
