سەرکردیەکی یەکێتی: ھەوڵی بەستنی کۆنگرە دەدەین
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی گوتیشی: "تا ئێستا کات و ساتی کۆنگرە دیاری نەکراوە، بەڵام ھەر کاتێک دۆخەکە گونجا، بێگومان ئەوکاتە یەکێتی کۆنگرەی ئاسایی خۆی دەبەستێت.
جەختی لەوەش کردەوە: "ڕیزەکانی یەکێتی ئەکتیڤە و ھیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام ھەر حیزبێک کۆنگرە ببەستێت، ئەو حیزبە ھێندەی دیکە ڕیزەکانی ئەکتێڤت دەبێتەوە، بۆیە ھەر کاتێکیش یەکێتی کۆنگرە ببەستێت، نوێبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت".
دەربارەی ئەوەی یەکێتی بۆ کۆنگرە جەلال تاڵەبانی دەکاتەوە بە سکرتێری گشتی، یاخود تاڵەبانی ڕکابەری بۆ درووست دەبێت، ھەڵۆ پێنجوێنی، ئاماژەی بەوەش کرد:" لەکاتی بەستنی کۆنگرەدا بڕیاری ئەوە دەدەین ئایا بەڕێز مام جەلال دەکرێتەوە بە سکرتێری گشتی، یان بەپێچەوانەوە".
وابڕیارە لە دوای ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان، یەکێتی کۆنگرەی چوارەم بەستێت، ھەرواھا لەکۆبوونەوەکانی ئەم دوایەشدا لیژنەیەک بەستنی کونگرە دیاری کراوەو دکتۆر یوسف گۆران، بە گوتەبێژی فەرمی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دانراوە.
باسنیوز
