لایەنە کوردستانییەکان: مانەوەی کەرکووک بە دۆخی ئێستا قەبوڵ ناکەین
دوای کۆبوونەوەکەی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 30/7/2017ی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک، لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە بەرپرسی یەکەمی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان تێیدا ئامادە بوون، ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژەی بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کرد و ڕای گەیاند: ”هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم و پرۆسەی ڕیفراندۆم دەکەن، بەڵام بە شێوەی جۆراوجۆر“.
لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانیش ئەوەی نەشاردەوە کە ”هەنگاوەکان بە ئاراستەی کاراکردنەوەی پەرلەمان دەڕوات“ و ئەوەشی بە ”موژدەیەک“ وەسف کرد.
هەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا لایەنە کوردستانییەکانی کەرکووک جەختیان لەوە کردەوە کە مەرامێکی سیاسی لە پشت ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی سەربەخۆیی کوردستانە و ڕایان گەیاند: ”مانەوەی کەرکووک بە دۆخی ئێستا قەبوڵ ناکەین“.
باسنیوز
