كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەستی پێکرد و سەرۆك بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە دەکات
کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە 30/7/2017)، بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەستی پێکرد و نوێنەرانی سەرجەم لایەنەکانی کوردستان (جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان) تێیدا ئامادەن.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، هۆشیار زێباری و دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس، نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان دەکەن و کۆسرەت ڕەسول عەلی، مەلا بەختیار و سەعدی ئەحمەد پیرە، نوێنەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، ئەرکی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی پێ بدرێت و هەریەک لە مەلا بەختیار و سەعدی ئەحمەد پیرەش، ئەرکی سەرۆکایەتیکردنی دوو کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییان پێ بدرێت.
باسنیوز
