پەرلەمانی ئێران ڕەشنووسی گەمارۆی سەر ئەمریکا ئامادە دەکات
بەپێی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران، وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی ئەمریکا بە تاقیکردنەوەی مووشەکیی (سیمورغ)ی ئێران کە بە پیشێلکاری رێککەوتنی ناوکی وەسف کراوە، بە دەستێوەران لە قەڵەم داوە و هاوکات عەباس عێراقچی جێگری محەمەدجەواز زەریفیش ئەمریکای بە پێشێلکاری ڕێککەوتنی بەرجام تۆمەتبار کردووە.
ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە مووشەکێکی بەرهەم هێناوە کە توانایی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمیی هەیە و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: "ئێران هیچ چەکێکی ئەتۆمی بەرهەم ناهێننێت، بۆیە هیچ شتێک ساز ناکات کە بۆ هەڵگرتنی ساز کرابێت".
لە کاردانەوەیەکی دیکەدا بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دوێنێ شەممە لە پەرلەمانی ئێران ڕەشنووسی گەڵاڵەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەوڵانەی ئەمریکا لەلایەن کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوە و سیاسەتی دەرەوەی ئێران بۆ گەمارۆ خستنەسەر ئەمریکا ئامادە کراوە کە عەباس عێراقچی جێگری زەریف ئاشکرای کردووە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەگەڵ ئەو پرۆژەیەیە.
هاوکات ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێرانیش هەوڵە نوێیەکانی ئەمریکای بە (سازکردنی هەلومەرجی مەترسیدار بەدژی کۆماری ئیسلامی) لەقەڵەم داوە و گوتوویە ئامانجی ئەمریکا شێواندنی کۆمەڵگەی ئارامی ئێرانە.
ئەم کاردانەوانەی ئیران پش ئەوە هاتوون کە هەفتەی رابردوو لە کۆنگرێسی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ کۆریای باکوور و ڕووسیا گەڕیکی نوێ گەمارۆ خرایە سەر ئێران و پاش تاقیکردنەوەی مووشکەی (سیمورغ) لەلایەن ئێرانیشەوە وەزارەتی خەزێنداریی ئەمریکا شەش کۆمپانیای سەر بە سوپای پاسدارانی خستە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە.
باسنیوز
