پێشمەرگە هێرشێکی گەورەی داعش تێک دەشکێنێت

 پێشمەرگە هێرشێکی گەورەی داعش تێک دەشکێنێت
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی فراوانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری خورماتوو، تێک دەشکێنن.



درەنگانی شەوی شەممە 29\7\2017، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە نزیک گوندی زەرگە لە سنووری شاری خورماتوو.



بەپێی زانیارییەکان، پێشمەرگە بە توندیی بەرپەرچی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعشی داوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.



خورماتوو شارێکی کوردستانییە، دانیشتووانەکەی لە کورد، تورکمان و عەرەب پێکهاتووە و کەوتووەتە باشووری پارێزگای کەرکووک. لە رووی ئیدارییەوە دەکەوێتە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.



باسنیوز
Top