په‌رله‌مانتارێكی كورد لە فڕۆكەخانەی باتمان دەستگیر كرا

په‌رله‌مانتارێكی كورد لە فڕۆكەخانەی باتمان دەستگیر كرا
ئه‌مڕۆ شەممە په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ له‌ كاتی گەیشتنە فڕۆكه‌خانه‌ی باتمان لە باكووری كوردستان، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، تاوه‌كو ئێستە دیار نییه‌ به‌ره‌و كوێیان بردووه‌.


سه‌عاده‌ت به‌جه‌ركلی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر شاری باتمان، له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كەیدا لە باتمان، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.


میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ سه‌عاده‌ت پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگیراوه‌، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار كراوه‌ به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێری له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.


به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ره‌نگه‌ له‌ چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو یه‌كلایی ببێته‌وه‌ كه‌ سه‌عاده‌ت ده‌ستگیر ده‌كرێت، یاخود به‌ كه‌فاله‌ت ئازادی ده‌كه‌ن.
bas news-
Top