ڕێککەوتنامەیەکی ژینگەیی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا واژۆ کرا
مەبەستی چارەسەرکردنی ئاوی پاشەڕۆ، پاشماوەکان، پەرەپێدانی ناوچەکانی پارێزراوی سروشتی، بوژانەوەی دارستانەکان و زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان، رێککەوتنێک لەنێوان دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان و وەزارتی ژینگەی ھەرێمی (ھیسن) لە ئەڵمانیا واژۆ کرا.
سەمەد محەمەد، بریکاری وەزیر بۆ کاروباری دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی وڵاتی ئەڵمانیای کرد و چەندین دیدارو کۆبونەوە بەمەبەستی پەرەپێدانی ژینگەی ھەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدا.
بۆ ئەم مەبەستەش رێککەوتنامەیەکی ھاوبەش لەنێوان سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی ژینگەی ھەرێمی (ھیسن)ی ئەڵمانیا لەلایەن د. بیاتریکس تاپیسەر سکرتێری دەوڵەت واژۆ کرا.
لەو ڕێککەوتنەدا کۆمەڵێک پرسی ژینگە رێککەوتنی لەسەر کراوە وەک چارەسەرکردنی ئاوی پاشەڕۆ، پاشماوەکان، پەرەپێدانی ناوچەکانی پارێزراوی سروشتی و بوژانەوەی دارستانەکان و زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە شارەکانی کوردستاندا.
bas news-
