فرۆکەکانی تورکیا دەڤەری ئامێدیيان بۆردومان کرد

فرۆکەکانی تورکیا دەڤەری ئامێدیيان بۆردومان کرد


ئەمڕۆ شەممە، فرۆکەکانی تورکیا، بە بیانووی ھەبوونی بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆردومانی گەلێی رەشاڤە، لە سنووری شارەدێی دێرەلووک و دەڤەری نێروە و رێکان لە شارەدێی شیلادزێ، بۆردومان کرد.


مەحمود نھێلی، لە شارەدێی دێرەلوک، راگەیاند: "دەمێک بەر لە ئێستا، فڕۆکەکانی جەنگی تورکیا، بە بیانووی ھەبوونی بارەگای پەکەکە بۆردومانی گەلی رەشاڤە، لە سنووری شارەدێی دێرەلوک، ھەروەھا گەلی باڵندا لە سنووری دەڤەری نێروە و رێکانی سەر بە شارەدێی شیلادزێ کرد".



ئەو بوردومانە لە کاتێکدایە کە بارەگای چەکدارانی پەکەکە، لە بەشێک لە گوندەکانی دەوروبەری ئامێدیدا ھەن، بۆ ماوەی چەند رۆژێکە زیاتر لە پێنج جار فرۆکەکانی تورکیا ئەو دەڤەرەیان بوردومان کردووە، ژمارەیەکی بەرچاو باغ و بێستانی ھاووڵاتییان بەھۆی ئەو بۆردومانەوە سووتاوە و زیانیان پێگەیشتووە.


جگە لەمەش پێنج کەس لە ماوەی سێ مانگی رابردوو، بەھۆی ئەو بۆردومانەوە، بوونەتە قوربانی.
bas news-
Top