هەولێر.. پیاوێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
لە گەڕەکێکی شاری هەولێر پیاوێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشحانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند: "دوای کاتژمیر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (2017/7/29) لە گەڕەکی سەیداوەی شاری هەولێر ژنێک پیاوەکەی خۆی کوشتووە".
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، پیاوەکە ناوی (س،ج)ە تەمەنی 26 ساڵە و لەلایەن هاوسەرەکەی خۆی بە دەمانچە کوژراوە".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕوون کردەوە، ئەو دوو هاوسەرە ماوەی 3 مانگە ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە و پیاوە کوژراوەکە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ژنەکەش هەڵاتووە و شوێنی نادیارە.
bas news-
