ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداریی هه‌ولێر بانگێشتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كرێن
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداریی شاری هه‌ولێر بانگێشتی دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات و له‌میانه‌دا پرسیاریان سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی گرانبوونی نرخی خۆراك و پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان ئاراسته ده‌كرێت.
کەنعان خه‌یلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند: "ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر ڕەوشی بازاڕ کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات، لە کۆبوونەوەکەشدا هەریەکە لە بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ، قایمقامی قەزای ناوەند، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی، نوێنەری ژووری بازرگانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی دانەوێڵەی هەولێر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی خانەی ئاژەڵ ئاماده ده‌بن".
خه‌یلانی ده‌شڵێ بانگێشتکردنی ئەو بەرپرسانەی بۆ ئەوەیه تا ئامارێک بخەنە ڕوو لەو ڕێگەیەوە دڵنیایی بدەنە هاووڵاتییان کە ده‌نگۆی گرانبوونی نرخ ڕاست نییه. گوتیشی: " كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت له دۆخه تایبه‌تییه‌كان له‌ڕووی داراییه‌وه قازانج بكه‌ن و ئه‌وانیشن كه ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".
bas news-
