بە ھۆی تۆپبارانی توركیا بۆ سەر پەكەكە، چوار ھاووڵاتیی ھەرێم بریندار بوون
عەقید (دلێر زێباری)، فەرماندەی ھێزی پاسەوانی سنوور لە سنووری دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "درەنگانی ئێوارەی دوێنێ تۆپخانەكانی وڵاتی توركیا گەلی پساغایان لە سنووری قەزای زاخۆ تۆپباران كرد و بەو ھۆیەوە چوار ھاووڵاتیی ھەرێمی كوردستان بریندار بوونە، تۆپبارانەكە بنكە و بارەگای پارتی كرێكارانی كوردستانی كردووەتە ئامانج و ئەو چوار ھاووڵاتییە بۆ گەشتكردن چوونەتە ناوچەكە بە ناوەكانی ( نیوار فایەق، میرخان حەمید، ئەحمەد سەعید، بارزان ئەحمەد)، دوای رووداوەكەیش بریندارەكان بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەزای زاخۆ كراون".
(زێباری) ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، جگە لە برینداربوونی چوار ھاووڵاتییەكە، 2 ئۆتۆمبێلیش بە تەواوەتی تێك شكێندراون و زیانی زۆریش ماددی بەر ناوچەكە كەوتووە.
kdp-
