عەبدولسەلام بەرواری: پەیەدە جورئەتی نییە خۆی لە پەکەکە جودا بکاتەوە
ژەنەرال (ڕیمۆند تۆماس)، سهرۆکی ئهرکانی فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنی تایبهتی ئهمەریکا دهڵێت: ''یهکهم جار که من و (برێت مهک گۆرک) چووینه هۆڵی شاری کۆن و ساردی کۆبانێ ژمارهیەک هێزی سهربازی لەوێ بوون، ئێمه گوتمان تا ئهو کاتهی بلکێن به پەکەکە و بیری ئەوانەوە ناتوانن شانسێکتان ههبێت بۆ مهشرووعییهت لهو ململانێیهدا، که ئێمه تێی کهوتووین، ههر بۆیهش ئێوه یان جیاوازن، یان خۆتان یەکلا بکەنەوە.''
پەیەدە، وەک چاودێرانی سیاسی دەڵێن، داتاشراوی پەکەکەیە و لە قەندیلەوە حوکمی پێ دەکرێت، لەگەڵ ئەوەیش کە هەماهەنگیی هەواڵگریی لەگەڵ ڕژێمی سووریا هەیە، ئەستەمە بتوانێت خۆی پێ لە پەکەکە جودا بکرێتەوە.
(عەبدولسەلام بەرواری)، چاودێری سیاسی لەم بارەیەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە سەردەمی ئازادیی مووسڵەوە تا ئێستا ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هاوکاریی بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، بۆچی؟ چونکە لە سیاسەتی هەرێم ڕازی بوون.''
(بەرواری) گوتی: ''سەبارەت بە (پەیەدە)، ئەمەریکا نایشارێتەوە هیچ هێزێکی زەمینی لە ڕۆژئاوا نەبوو پشتی پێ ببەستێت، نەشیان دەتوانی هێزی خۆیان بنێرن، بۆیە هاوکارییان دایە (پەیەدە)، بەڵام دوو جارە باس لەوە دەکەن، کە چەکەکانیان لێ دەسێننەوە، بۆیە پەیەدە دەبێ بەرژەوەندیی خۆی ببینێت، تا ئەوان سەر بە پەکەکە بن و ئاڵا و وێنەی پەکەکە بەکار بهێنن و بە سیاسەتی ئەوان فەرمان لە دژی (ئەنەکەسە) ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا وەبکربگرن و ڕێی ئازادیی سیاسی نەدەن، دۆخیان لەوە باشتر نابێت و چاوەڕوانی ئەوە نەکەن، ئەمەریکا ببێتە هاوپەیمانیان.''
(بەرواری) ئەوەشی خستەڕوو: ''ئەگەر لەناو پەیەدەدا کەسانی سیاسیی ئاقڵ هەبن، دەبێ ڕێ نەدەن بەو شێوەیە مامەڵەی خراپ لەگەڵ ئەنەکەسە بکەن، بەڵام وای دەبینم کە پەیەدە ئەو جورئەتەیان نییە خۆیان لە پەکەکە ڕزگار بکەن.''
kdp-
