ڕێککەوتنامەیەکی ژینگەیی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا واژۆ کرا
سەمەد محەمەد، بریکاری وەزیر بۆ کاروباری دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی وڵاتی ئەڵمانیای کرد و چەندین دیدارو کۆبونەوە بەمەبەستی پەرەپێدانی ژینگەی ھەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدا.
بۆ ئەم مەبەستەش رێککەوتنامەیەکی ھاوبەش لەنێوان سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی ژینگەی ھەرێمی (ھیسن)ی ئەڵمانیا لەلایەن د. بیاتریکس تاپیسەر سکرتێری دەوڵەت واژۆ کرا.
لەو ڕێککەوتنەدا کۆمەڵێک پرسی ژینگە رێککەوتنی لەسەر کراوە وەک چارەسەرکردنی ئاوی پاشەڕۆ، پاشماوەکان، پەرەپێدانی ناوچەکانی پارێزراوی سروشتی و بوژانەوەی دارستانەکان و زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە شارەکانی کوردستاندا.
باسنيوز
