ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە ھەولێر ڕووی دا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 29/7/2017، ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە تونێلی نزیک گەڕەکی ئیسکانی شاری ھەولێر ڕووی دا، کە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ڕینۆ فلوێنس)ە، خۆی بە ستوونێکدا کێشاوە بەھۆیەوەش، ئۆتۆمبێلەکە چەماوەتەوە.
کە لە زاری ئەو کەسانەوە وەریگرتووە، کە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون، ڕووداوەکە تەنیا زیانی ماددی ھەبووە و زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
باسنیوز
