ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە ھەولێر ڕووی دا

ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە ھەولێر ڕووی دا
ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە نزیک گەڕەکی ئیسکانی شاری ھەولێر ڕووی دا، کە بەھۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە چەماوەتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 29/7/2017، ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە تونێلی نزیک گەڕەکی ئیسکانی شاری ھەولێر ڕووی دا، کە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ڕینۆ فلوێنس)ە، خۆی بە ستوونێکدا کێشاوە بەھۆیەوەش، ئۆتۆمبێلەکە چەماوەتەوە.

کە لە زاری ئەو کەسانەوە وەریگرتووە، کە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون، ڕووداوەکە تەنیا زیانی ماددی ھەبووە و زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.










باسنیوز
Top