پەرلەمانتارێکى كوردستان تووشى ڕووداوى هاتوچۆ بوو
ئەمڕۆ هەینی په‌رله‌مانتار حاجى كاروان، پەرلەمانتاری كوردستان له‌سه‌ر یەکگرتووى ئیسلامی كوردستان، لە كاتى چوونیدا بۆ پارێزگای دهۆک لەرێگەدا تووشی ڕووداوێکی هاتوو چۆ بوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه له په‌یجی تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبووك) هه‌واڵه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاندووه، كه چوار كه‌س له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بوون و هه‌موویان سه‌لامه‌تن، ڕووداوه‌كه‌ش تەنها زیانی مادی لێکەوتووه‌تەوە.
bas news-
