دوو كه‌س له دوو ڕوداوى هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستدا
ڕائید (به‌رهه‌م شێرزاد) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی دوكان له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ( 28 / 7 / 2017 ) ، ئۆتۆمبیلێك له جۆری (bmw) له‌سه‌ر ڕێگای دوكان - سلێمانی وه‌ڕگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه شوفێرى ئۆتۆمبیله‌كه به‌ناوى (ه، م) گیانى له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها براكه‌شى به‌ناوى (ك، م) كه له‌گه‌ڵیدا بووه به سه‌ختى بریندار بوو".
گوتیشى: "هۆكارى ڕووداوه‌كه به‌هۆى تیژڕهوهییهوه بووه، دواى رووداوه‌كه‌ش ڕێكارى ته‌ندروستى و یاسایى پێویست گیردراونهتهبهر".
هاوكات، عه‌قید (شۆڕش كاكه) به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانی تراكتورێك له‌گوندی كونه فلوسهی سه‌ربه شاره‌دیێ سكتان، شوفێرى تراكتۆره‌كه به‌ناوى (م، ئـ) گیانى له‌ده‌ستدا و برازایهكیشى كه له‌گه‌ڵیدا بووه، بریندار بوو".
bas news-
