گەنجێکی عەرەب له‌ ڕووبارى سیروان خنکا

گەنجێکی عەرەب له‌ ڕووبارى سیروان خنکا
ئەمڕۆ (هه‌ینی 28/ 7/ 2017) گەنجێکی عەرەب لە ئاوی رووباری سیروان لەگەرمیان خنکا و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئەنوەر ئیبراهیم، بەرپرسی یەکەی بەهاناوەچوونی خێرا لەبەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان راگەیاند: "ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی رووداوێکی خنکان لەئاوی رووباری سیروان لە نزیک گوندی بەرلووت سه‌ر ب شارى كه‌لار لەگەرمیان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ :"لە كاتى ئاگاداركردنه‌وه‌مان و گه‌یشتنى تیمه‌كان بۆ شوێنى ڕووداوه‌كه‌، تا كاتى تاریكبوون بەدوای تەرمی ئەو گەنجەدا گەڕاین، بەڵام نەمانتوانی بیدۆزینەوە".



گەنجە خنكاوه‌كه‌ ناوى (حەمزە موەفەق یوسف)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1994ە، له‌نه‌ته‌وه‌ى عەرەبە و خێزاندارە.
bas news-
Top