پسپۆڕێکی راگەیاندن: دەبێ حکوومەت ئەو میدیایانە سانسۆر بکات کە دژی ریفراندۆم دەجوڵێنەوە
شارەزایانی بواری میدیا دەڵێن، ئەو کاتەی میدیایەک لەدژی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی وەک ریفراندۆم وەستایەوە وەک ئەوەی لە هەندێ میدیای کوردستاندا ئەو دیاردەیە دەبینرێ و کەمپینێکیان بۆ دژایەتیکردنی ریفراندۆم دروست کردووە، دەبێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو جۆرە بەناو میدیایە سانسۆر بکات.
بە باوەڕی (د.ئەکرەم ئۆنەن)، کە پسپۆری بواری میدیاییە و، پێشووتریش مامۆستایی زانکۆیەکی تورکیا بووە، دەڵێ، ''هیچ شتیک لە دەست دوژمندا نەماوە، چونکە دەزانن هەردوو جەمسەرەکی دنیا ئەمریکا و رووسیا پشتیوانی کوردن، دوژمنەکان ناتوانن بە چەک و هێرشی سەربازی گوشاربخەنە سەر کوردستان، بەڵام بە هاندانی کەمپین بۆ دژایەتیکردنی ریفراندۆم دژایەتیکردنی کوردستان دەکەن، ئەویش بەرێگای بە ناو میدیایی کوردی، بەڵام لە راستییدا ئەو میدیایانە کوردی نین، چونکە دەبنە هۆکارێک بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، پێویستە حکوومەت ئەو میدیایانە سانسۆر بکا، چونکە لە هیچ وڵاتێکی دنیادا ئەمە ئازادی نییە کە میدیا دژایەتی ئاسایشی نیشتمانی بکات، وەک ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا بەناو میدیایەک دژایەتی ریفراندۆم دەکات."
بەگوێرەی ماددەی 156ی یاسای سزادانی عێراق، هەرکەسێک کارێک بکات لە دژی پیرۆزییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوا بۆماوەی ١٥ ساڵ یان زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەند دەکرێ، هەڵبەت بەگوێرەی یاسایی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیش ئەرکی رۆژنامەنووس ئەوەیە بەرگری لە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بکات.
(د.ئەکرەم ئۆنەن)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان باوەڕیشی وایە، دەبێ حکوومەت هیچ بوارێک بۆ ئەو میدیایانە نەهڵێتەوە کە دژی ئاسایشی نیشتمانی دەجوڵێنەوە.
kdp-
