كۆنفرانسی كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكایە له واشنتن ده‌ستی پێكرد
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، پرسى سه‌ربه‌خۆیى و ریفراندۆمى كوردستان له كۆنفرانسێكدا لە واشنتن له كۆنگرێسى ئه‌مریكادا ده‌خرێته ڕوو.
هه‌ر یه‌كه له (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارێزگاری كه‌ركووك و (جۆ وێڵسن) ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كه نوێنه‌ری كارۆلینای باشوور، سه‌ر به پارتی كۆماریی ئه‌مریكا و (ترێنت فرانكس) ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا له پارتی كۆماریی ئه‌مریكا، له‌و كۆنفرانسه‌كه‌دا پانێلیان ده‌بێت و قسه ده‌كه‌ن.
kdp-
