ئێرنی ئۆدینۆ: دەبێت عێراق پێشبینی كاردانەوەی ھەڵەكانی بكات

ئێرنی ئۆدینۆ: دەبێت عێراق پێشبینی كاردانەوەی ھەڵەكانی بكات
ژەنەرالی پێشووی سوپای ئەمەریکا لە عێراق (ئێرنی ئۆدینۆ) لە پانێڵی واشنتنی تایبەت بە ریفراندۆمی کوردستان رایگەیاند، دەبێت عێراق پێشبینی كاردانەوەی ھەڵەكانی بكات.

لە پانێڵەکەدا (ئێرنی ئۆدینۆ) بۆ رای گشتیی ئەمەریکای راگەیاند کە هەرێمی کوردستان نمونەیەکی دیموکراسییە لە ناوچەکەدا و پێویستە پاڵپشتی بەهێزکردنی کورد بکرێ، چونکە هێشتا داعش کۆتایی نەهاتووە لە عێراق و تا کورد بە هێزنەکرێ داعش لە ناوچەکەدا کۆتایی نایەت.

(ئێرنی ئۆدینۆ) بۆچوونێکی جوانی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان بۆ بەشداربووانی پانێڵەکە خستەڕوو کاتێ گوتی، ئەوە عێراقە هەرێمی کوردستان جێدێڵێ، نەوەک بە پێچەوانەوەبێ، بۆیە دەبێ عێراق پێشبینی کاردانەوەی هەڵەکانی بکات.

بۆ ئەمەریکایشی پێشنیار کرد کە دەتواندرێت لەبواری وزە پشت بە ھەرێمی كوردستان ببەسترێت و لە بواری وزە جێگرەوەی رووسیا بێت.
kdp-
Top