نەجمەدین کەریم: کەرکووک بە بەڵی دەنگدەداتە ریفراندۆم
پارێزگاری کەرکووک (نەجمەدین کەریم) کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە لە پانێڵی دووەم لە واشنتن کە تایبەت بە سەربەخۆیی کوردستان و داهاتووی کوردستان و ریفراندۆم، تەوەرەکانی بەردەوامە رایگەیاند، کە هەرێمی کوردستان قوربانییەکی زۆری داوە بۆ سەربەخۆیی و عێراق هیچ کات بە یەکسانی مامەڵی لەگەڵ پێکهاتەکان نەکردووە و هەمیشە رێگری لە کورد کراوە کە بە خواستەکانی خۆی بگات.
(نەجمەدین کەریم) دووپاتیشی کردەوە کە ریفراندۆم لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکرێ و گەلی کوردستانیش بە یەکگرتووی دەچێتە ریفراندۆمەوە. ئاماژەیشی دا کە رۆژ دوای رۆژ حزبە کوردستانییەکان زیاتر پاڵپشتی لە ریفراندۆم دەکەن.
پارێزگاری کەرکووک لە پانێڵەکەدا بارودۆخی کەرکووکی بۆ بەشداربووان روونکردەوە کە لە کەرکووکدا پێشوازیمان لە ٧٠٠ هەزار ئاوارە زیاتریش کردووە و بە باشترین شێوە خزمەتمان کردوون و حکوومەتی بەغدایش هیچ هاوکاری نەکردووین، ئەوەی جێی سەرنجە حکوومەتی بەغدا هاوکاریان ناکات و رێگریشیان لێ دەکرێ کە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
گوتیشی کە لە کەرکووکدا ریفراندۆم سەرکەوتنی باش بەدەستدێنێ و دەنگی بەڵی دەبێ بۆ ریفراندۆم.
kdp-
