ڕواندز.. كێشەی كەناڵە ناوخۆییەكان چارەسەر كرا

 ڕواندز.. كێشەی كەناڵە ناوخۆییەكان چارەسەر كرا
دوای هەوڵی ژمارەیەك لە گەنجانی شاری ڕواندز و بەهاوكاریی قایمقامی شارەكە، توانراوە كێشەی هێنانی ئامێری ((HD BOX) بۆ كەناڵە ناوخۆییەكان لەئایندەیەكی نزیك بۆ دەڤەرەكە چارەسەر بكرێت.

هەژار ئیبڕاهیم، سەرپەرشتیاری هەڵمەتەكە و چالاكوانی شاری ڕواندز رایگەیاند: "دوای هەوڵ و ماندوبوونمان بۆ خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتیان و گەنجانی شاری ڕواندز، بەمەبەستی هێنانی ئامێری ((HD BOX) گەیاندنی پەخشی كەناڵەناوخۆی و تیڤی و وەرزشییەكان، لە هەڵمەتێكماندا بە هاوكاری ڕێبین عەلی، سەدان واژۆمان كۆكردەوە و كۆمەڵێك چالاكوان و ڕۆژنامەنووسمان بۆ پاڵپشتی پڕۆژەكە و بە نوێنەرایەتی دانشتیوانی ڕواندز بەتایبەتی و سۆران بەگشتی، سەردانی كوێستان ئەحمەد قایمقامی رواندزمان كرد و داواكارییەكەمان پێ گەیاند، بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكارییەكەی پێ داین".

ئەو چاڵاكوانەی شاری ڕواندز، گوتیشی: "خۆشبەختانە قایمقامی ڕواندز، بەڵێنەكەی بەجێ گەیاند و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا پەخشی ئامێری كەناڵە ناوخۆییەكان، بەپاڵپشتی و هاوكاری كۆمپانیایەكی گەیاندن، بگاتە دەڤەرەكەمان و هاووڵاتییان تەنها بە 44 هەزار دینار، دەبن بە خاوەنی ئامێری ( (HD BOXلێرەوە دەستخۆشی لە قایمقامی ڕواندزو سەرجەم ئەو كەسانە دەكەین كە بە دەنگمانەوە هاتوون، بۆ چارەسەركردنی ئەو داواكارییەمان".

ئەوەشی خستە ڕوو "وەستا رێبین تاكە بریكار و نوێنەری كۆمپانیای HD BOX دەبێت لەدەڤەرەكەماندا".











باسنیوز
Top