هه‌ولێر.. نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ كه‌سێك به سه‌ركه‌وتووى ئه‌نجامدرا
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژهه‌ڵات ڕای گه‌یاند، كه توانراوه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن و گه‌وره بۆ گه‌نجێك ئه‌نجامبدرێت و گیانى رزگار بكرێت.
كرمانج محه‌مه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژهه‌ڵات له شارى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "ڕۆژى 26.7.2017 له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ڕۆژهه‌ڵات توانراوه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى گه‌وره و ده‌گمه‌ن بۆ گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ناوى (فه‌رهاد زیاد) به سه‌ركه‌وتووى ئه‌نجامبده‌ن".
ده‌شڵێت، "گه‌نجه‌كه توشى نه‌خۆشیی (فتقى ناوه‌وه‌ى زك) بوو، په‌رده‌ى ناوپهنجك، كه له ئه‌نجامدا پارچه‌یه‌ك له ڕیخۆڵه ئه‌ستووره و په‌رده‌ى چه‌ورى ئۆمێنتهمى گه‌وره گیر بوو توشى گه‌نگرین بوو، دواتر فتقى په‌رده‌ى ناوپهنجك چاككرایه‌وه و پارچه‌یه‌ك له ڕیخۆڵه ئه‌ستووره كه توشى گه‌نگیر بوو لێكرایه‌وه، ئینجا ڕیخۆڵه ئه‌ستووره پێكه‌وه به‌سترایه‌وه، هه‌روه‌ها ئۆمێنتهمى گه‌وره كه تووشى گهنگیرین بوو لێكرایه‌وه".
كرمانج محه‌مه‌د ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كر: "نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ماوه‌ى سێ كاتژمێرى خایاندووه و ئێسته بارى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌كه جێگیره".
bas news-
