پردێ.. 15 كه‌سی گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران
ڕائید غه‌سان ڕه‌شید گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ پێنشجه‌ممه(27-7-2017) هێزێكى هاوبه‌شی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك و ئاسایشى قه‌زا و ناحییه‌كان، هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینیان له شاره‌دێى پردێ و گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى تا مه‌فره‌قی شاره‌دێى شوان ئه‌نجامداوه و له‌ئه‌نجامدا 15 كه‌سی گومانلێكراویان ده‌ستگیركردووه".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك خانه‌واده‌ی عه‌ره‌ب ئاواره‌ی ناوچه‌كه بوونه و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووكیش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان ئه‌نجامداوه بۆئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ى كه كه‌سانی داواكراویان تێدایه یان نا هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه یاخود بێ مۆڵه‌تن.
bas news-
