لە خورماتوو بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک چوار ھاووڵاتی بوونە قوربانی
ئەمڕۆ ئێوارە، لە خورماتوو، بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراو، چوار ھاووڵاتی بوونە قوربانی.
محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر 5:50 خولەک، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕیژکراوی جۆری تیوتا کڕۆلای رەنگ سوور، لە گوڕەپانی چیشتخانەی عەباس تەقیەوە، کە دەکەوێتە باشووری قەزای خورماتوو، لەسەر شەقامی گشتی نێوان بەغدا - خورماتوو نزیک سلێمان بەگ".
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستە ڕوو: "لە ئەنجامدا چوار ھاووڵاتی بریندار بوون".
bas news-
