ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوا له UN دەكات یه‌په‌گه بخرێته لیستی تیرۆره‌وه
باڵی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، له راپۆرتێكدا كه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان داوه كه یه‌په‌گه په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێری له‌گه‌ڵ رژێمی سووریادا هه‌یه، هه‌روه‌ها له زۆر شوێندا تاوانی ئه‌نجام داوه، بۆیه پێویسته بخرێته لیستی تیرۆره‌وه.
رۆژنامه‌ی (ئەلشهرقول ئه‌وسه‌ت) كه له به‌ریتانیا ده‌رده‌چێ، له‌هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه، باڵی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی سووریا راپۆرتێكی پێشكه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، داوای كردووه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێ تا له نزیكه‌وه تاوانه‌كانی یه‌په‌گه ببینن و پاشان بڕیار بده‌ن بخرێته لیستی تیرۆره‌وه.
باسیان له‌وه‌ش كردووه، كه یه‌په‌گه باڵێكی سه‌ربازی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه، بۆیه گرنگه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێری بكات و له راستی ئه‌و بابه‌ته بكۆڵێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت باڵی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌ژێر فشاری توركیا ئه‌و راپۆرته‌ی به‌رز كردبێته‌وه، چونكه له‌لایه‌ن توركیاوه هاوكاری ده‌كرێن و هه‌ر توركیاش بوو داوای له قه‌ته‌ر كردبوو تا باڵی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دروست بكرێت.
باسنيوز
