کۆگای شاروانییەکانی رانیە سووتا
حوسێن عەبدولڵا، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین ڕایگەیاند: " پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/7/2017 کۆگاکانی شارەوانی رانیە سووتا، ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویداوە و بووەتە ھۆی سووتانی بڕێکی زۆر لە پاتری ئۆتۆمبێل و بوتڵی مادەی کلۆر و چەندین کەلوپەلی دیکە".
گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین، ئەوەشی خستە ڕوو: "دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ بەھاوکاری تیمی بنکەکانی بەرگری شارستانی رانیە، چوارقوڕنە ،سەنگەسەر و سەرکەپکان، توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین".
ئاشکراشی کرد: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردوە و لێژنەیەکیش بۆ خەمڵاندنی زیانەکان پێکھێندراوە".
باسنیوز
