کۆگای شاروانییەکانی رانیە سووتا

کۆگای شاروانییەکانی رانیە سووتا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە گۆکانی شارەوانی رانیە کەوتەوە، بەو ھۆیەوە کەلوپەلێکی زۆر سووتا.

حوسێن عەبدولڵا، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین ڕایگەیاند: " پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/7/2017 کۆگاکانی شارەوانی رانیە سووتا، ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویداوە و بووەتە ھۆی سووتانی بڕێکی زۆر لە پاتری ئۆتۆمبێل و بوتڵی مادەی کلۆر و چەندین کەلوپەلی دیکە".

گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی راپەڕین، ئەوەشی خستە ڕوو: "دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ بەھاوکاری تیمی بنکەکانی بەرگری شارستانی رانیە، چوارقوڕنە ،سەنگەسەر و سەرکەپکان، توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین".

ئاشکراشی کرد: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردوە و لێژنەیەکیش بۆ خەمڵاندنی زیانەکان پێکھێندراوە".










باسنیوز
Top