پارێزەرانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان کەمپینی بۆ (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی رادەگەیەنن

 پارێزەرانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان کەمپینی بۆ (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی رادەگەیەنن
پارێزەرانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنن، کەمپینی (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان رادەگەیەنن.



ئەو پارێزەر و مافپەروەرانەی سلێمانی، گەرمیان و هەڵەبجە بەیاننامەیەکیان دەرکردووە و تێیدا پشتگیریی خۆیان بۆ ریراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رایدەگەیەنن.



پارێزەر و مافپەروەرەکان کەمپینێکیان بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگی (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەست پێ کردووە و ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا، کەمپینەکەیان فراوان دەکەن.



وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پارێزەر و مافپەروەرەکانی و ئەو سێ سنوورە بە پێویستی دەزانن حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەوڵەکانیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان چڕ بکەنەوە، چونکە ”ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان“.



لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.




باسنیوز
Top