ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانییه‌كانى كه‌م كرده‌وه
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر و سه‌نته‌رى شارى به بڕیارێك بۆ نۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌م كرده‌وه.
خانزاد یوسف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى ڕاگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ى (49)مینى ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا، به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانى سنوورى هه‌ولێر درا و بڕیاره‌كه‌ش په‌سه‌ند كرا، هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانییه‌كان كران به 9 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی له ناو هه‌ولێر تا پشتێنه‌ى سه‌وزایى".
گوتیشی: "ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانى عه‌نكاوه له‌سه‌ر خواستى خۆی، ده‌بێت دواتر داوا بكه‌ن بچنه سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر، هه‌ره‌وه‌ها شاره‌وانى به‌حركه به‌شێكى له‌سه‌ر پشتێنه‌ى شاره‌وانیه و به‌شێكى له ده‌ره‌وه‌یه، كه‌سنه‌زان به‌شێكى ده‌چێته سه‌ر شاره‌وانى سێ به‌شێكى له‌سه‌ر شاره‌وانى چوار".
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 25/ 7/ 2017) ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا و چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌ى كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى شاره‌وانییه‌كان دران، به گوته‌ى خانزاد یوسف، بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه ستافه‌كانیان ڕێكبخرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و دارایی بڕیار له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى هه‌یكه‌لى ئیدارى و بودجه بۆ شاره‌وانییه‌كانى حه‌وت، هه‌شت، نۆ بده‌ن.
bas news-
