جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا: کورد بەھێزی سیاسی و لەشکری خۆی بەرەو سەربەخۆیی دەڕوات
جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا، لە دیمانەیەکدا رای دەگەینێت کە گەلی کورد، بە تێکۆشانی خۆی بەرامبەر تیرۆریستانی داعش، سەلماندی کە گەلێکە پێویستە سەربەخۆ بێت.
یۆشکا فیجەر، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەڵمانیا و جێگری راوێژکاری ئەو وڵاتە، لە دیمانەیەکدا رای گەیاند: "کوردەکان بەھۆی ئەو بەرگرییەی کە بەرامبەر تیرۆریستانی داعش کردیان، سەلماندییان کە قابیلی سەربەخۆیین".
یۆشکا فیجەر، ئەوەشی خستەڕوو: "کوردستان سەنتەری ئاشتی و پێکەوەژیانە، بۆیە پێوستە تورکیا، ئیران، سووریا و عێراق، لە پرسی سەربەخۆیی کوردی ھاوکار بن".
گوتیشی: "کوردەکان بە تێکۆشانەکانیان، ھاوشێوەی ھێزەکانی جیھان، رووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە، ئەوان لە رووی سیاسییەوە و لە رووی سەربازییەوە سەرکەوتوو بوونە، بە ھەردوو ھێزەکەیەوە بەرەو سەرەبەخۆیی دەڕوون".
bas news
