گه‌نجێك له به‌نداوى دوكان خنكا
عارف فه‌ره‌ج، لێپرسراوى تیمى غه‌واسى شارى دوكان له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "كه‌مێك پێش ئێستا ئاگادار كراینه‌وه كه گه‌نجێكى ته‌مه‌ن (24 ساڵ) به‌ناوى (و، ئـ)ى خه‌ڵكى شارى سلێمانی ،له به‌نداوى دوكان خنكاوه، ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتینه شوێنى روداوه‌كه و توانیمان ته‌رمى گه‌نجه‌كه ده‌ربهێنین".
گوتیشى: "ئه‌و گه‌نجه وه‌ك شوفێر له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى عه‌ره‌ب له سلێمانیه‌وه به‌مه‌به‌ستى گه‌شتكردن ڕوویان له دوكان كردبوو، له‌كاتى مه‌له‌كردن ماندوو بووه و خنكاوه".
جێى ئاماژه پێكردنه له ئه‌مساڵدا ئه‌وه چواره‌مین ڕووداوى خنكانه كه له به‌نداوى دوكاندا ڕووبدات، له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردووش، دوو گه‌نجى دیكه له سنوورى گه‌رمیان له كاتى ڕاوه ماسیدا، خنكان.
bas news-
